ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیستی کۆتایی ناوەکانی پاڵێوراوی پۆستەکانی وەزیرەکان و جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوکردەوە.
لیستی بڵاوکراوەی ئەنجومەنی نوێنەران 16 ناوی لەخۆگرتووە؛ کە چواریان بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانی دیکەش بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتە چۆڵەکان و وەزارەتە تازە دروستکراوەکان پاڵێوراون.
بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران پاش نیو کاتژمێری دیکە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن بپەستێت.


