zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگرانی نوێی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ هەینی 2026/10/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سێ پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیادا لەگەڵ  موحسین مەندەلاوی، لەیس ئه‌لخەزعەلی و محەمەد ئه‌لجبوورى، پیرۆزباییی متمانەبەخشینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونيان وەک جێگرانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لێکردن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنى لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن، هاوکات پیرۆزبایی لە ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و ئەندامانی حکوومەت کرد بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنى وه‌زيره‌كان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاريی سه‌رۆكوەزيران به‌ڕێز عه‌لى ئه‌لزه‌يدى، بۆ خزمه‌تى وڵات و هاووڵاتييان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیان گەیشتە قیرغیزستان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت و مەزڵوم عەبدی دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر دەكات

یاسین