zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

 

 

رۆژی پێنجشەممە 17ی تەمموزی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 

لەدیدارەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

 

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو رۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.

 

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا  تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

یاسین

كه‌سێك بە ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هەرەمەکی لەنێو چێشتخانەیەکدا دوو کەسی بریندار کرد

سەڵاح

سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵێوزى ڕوسیا لە عێراق دەکات

دڵشاد