zagros news agency

سەرچاوە ئەمریکایی و پاکستانییەکان: واشنتن و تاران لە چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نزیک بوونەتەوە

 

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکایی و دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕای گەیاند کۆشکی سپی پێی وایە ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی نزیک بوونەتەوە.
ئەم دەقە ١٤ خاڵ لەخۆ دەگرێت، ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ و دیاریکردنی چوارچێوەی دانوستانی بەرفراوانتر دەربارەی بەرنامەی ناوکیی تاران، سزاکان و گەرووی هورمزە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک کۆتایی نەهاتووە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان گوتیان ئەمە نزیکترین خاڵە دوو لایەنەکە لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەکەوە بۆی گەیشتبن. ئەمریکا چاوەڕوان دەبێت ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی چەند پرسێکی سەرەکی بداتەوە.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی پاکستانیی بەشدار لە دانوستانەکانی ئاشتیدا نووسی ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەنداو لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی نزیک دەبنەوە.
ئەم سەرچاوە پاکستانییە گوتی ڕاپۆرتەکەی ئاکسیۆس دەربارەی دەقە پێشنیارکراوەکە و ناوەڕۆک و پرۆسەی دانوستانەکان “ورد و دروستە”.
تڕەمپ پێشتر گوتبووی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی تەواو و کۆتایی لەگەڵ ئێران “پێشکەوتنی گەورە” بەدەست هاتووە و ئەمریکا ئۆپراسیۆنی “پڕۆژەی ئازادی” لە گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کورت ڕادەگرێت تاوەکوو ئەگەری کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنەکە لێک بدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوردن؛ ١٦ کەس بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشی درۆنی و مووشەکی دەستگیر کران

یاسین

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێدەگات

سەڵاح

وەزارەتی پێشمەرگە: هه‌رگيزیش ئامادە نین واز له‌ ئازادى و ئامانجه‌ پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين بهێنێن

سەڵاح