zagros news agency

فیلمی ترسناکی “Weapons” داهاتێکی بەرزی لە بۆکس ئۆفیس تۆمارکرد

فیلمی ترسناکی نوێی “Weapons” لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا لەدوای نمایشکردنی لە ٨ی ئاب، توانیویەتی نزیکەی ٩٢ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا کۆبکاتەوە. 

فیلمەکە کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای “Warner Bros”ە، ٥٥ ملیۆن دۆلاری لە بازاڕی ئەمریکادا بەدەستهێناوە و ٣٧ ملیۆن دۆلاریشی لە سینەماکانی جیهاندا بووە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە رووداوێکی نهێنیئامێز دەکات کاتێک سەرجەم منداڵانی پۆلێکی خوێندن لە یەک کاتدا و لە یەک شەوەدا بە شێوەیەکی نادیار ون دەبن، جگە لە یەک منداڵ نەبێت. ئەم رووداوە کۆمەڵگەکە دەخاتە ژێر پرسیار و گومانێکی گەورەوە و هەوڵی دۆزینەوەی هۆکاری دیارنەمانی منداڵەکان دەست پێدەکات. 

فیلمەکە لە نواندنی کۆمەڵێک ئەکتەری دیارە وەک جۆش بڕۆلین و جولیا گارنەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پەردە لەسەر پەیکەری قانعی شاعیر لادرا

ART

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART