zagros news agency

شاکیرا دوای 19 ساڵ بە کۆنسێرتێک دەگەڕێتەوە میسر

هونەرمەندی کۆلۆمبی شاکیرا دوای دابڕانی 19 ساڵ دەگەڕێتەوە میسر، بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە ئەهرامەکانی جیزە لە 28 تشرینی دووەمی داهاتوو.

 

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی گەشتە جیهانییەکەیدایە بە ناوی “Las Mujeres Ya No Lloran” کە ناوی دوایین ئەلبوومییەتی.

 

کۆنسێرتەکە لە کاتژمێر 5ی ئێوارە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بەردەوام دەبێت. نرخی بلیتەکان لە 7 هەزار جونەیهی میسرییەوە دەستپێدەکات و بۆ شوێنی تایبەت دەگاتە 12 هەزار و 15 هەزار جونەیهـ.

 

شاکیرا کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی و گۆرانییە نوێیەکانی پێشکەش دەکات، لە نمایشێکدا کە تیشک دەخاتە سەر بڕوابەخۆبوون و تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەردەوامی ئەکتەرەکانی “Friends” ئاشکرا دەکرێت

ART

وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی “Wednesday” دەستپێدەکات

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART