zagros news agency

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕۆژئاوای کابول ٢٥ کوژراو و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێندا لە کابول، ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی میدیاکانی ئەفغانستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی “ئەرغەندی” لە ڕۆژئاوای کابول تووشی ڕووداو بووە.
عەبدولمەتین قانیع، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەی بۆ “بێئاگایی و شۆفێریی مەترسیدار” گەڕاندەوە. پاسەکە لە پارێزگاکانی هێلمەند و قەندەهارەوە بەرەو کابول دەڕۆیشت و لەسەر ڕێگای سەرەکیی قەندەهار-کابول وەرگەڕا.
ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوێکی دیکەی دڵتەزێن لە پارێزگای هێرات دێت، کە تێیدا نزیکەی ٧٩ کەس گیانیان لەدەست دا. ئەم ڕووداوە یەکێکە لە خوێناویترین ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەمساڵدا لە ئەفغانستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی نێوخۆی ئێران مۆڵەتی کۆتایی بە کۆچبەرە نایاساییەکان دا

سەڵاح

دوای ٣٥ ساڵ، یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئەوروپایی لە بەغدا نیشتەوە

یاسین

ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندیی بە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەبێت

سەڵاح