zagros news agency

ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن ئینتەرمیلانەوە بۆ ئاکانجی گەشت

 

ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند، ئینتەرمیلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مان سیتی کردووە بۆ ئەوەی بە خواستن مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری یانەکەی بگوازنەوە.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە هێشتا بەردەوامن، ئاکانجییش ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی بۆ بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە یانە ئیتاڵییەکە دەربڕیوە.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکارییەکانی کۆتایی یەکلایی بکرێتەوە، پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەکان،هەروەها یاریزانەکە دەبێت بەزوترین کات خۆی یەکلای بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ گرێبەستی سۆبۆسلای نوێکردەوە

یاسین

یەکەم کۆمێنتی خوان گارسیا دوای گەیشتن بە بەرشەلۆنە

یاسین

مۆرینیۆ بێلینگهام دەکاتە بەردی بناغەی ڕیاڵ مەدرید

ahamd.luqman