zagros news agency

لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەکان 165 کەس کوژران و بریندار بوون

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـ9-2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە مووشەکێک کردووە و خستوویانەتە خوارەوە، کە لەلایەن حووسیەکانی یەمەنەوە بەرەو وڵاتەکەیان هەڵدرابوو.

سوپای ئیسرائیل لە کەناڵی تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل کرابوو”، بەڵام حوسییەکان هەڵدانی مووشەکەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

خستنەخوارەوەی مووشەکەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە کوژرانی لانیکەم 35 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 130 کەسی دیکە هات، کە ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن بۆردومان کردبوو.

لە دوای کوژرانی ئەحمەد غالب ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی حوسییەکان و 11 بەرپرسی باڵای دیکە، کە لە 28ـی ئابدا کوژران، ئەمە یەکەم هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلە بۆ سەر حوسییەکان.

هەروەها حوسییەکان لە دەریای سوور هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە. کە دەڵێن هێرشەکانیان بەشێکە لە پشتیوانییەکانیان بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران هەواڵی دروست‌کردنی جۆر درۆنێکی نوێی بڵاو کردەوە

سەڵاح

سەرۆکی ئەمەریکا ئیخوان موسلیمینی خستە لیستی تیرۆر

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین