zagros news agency

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

 

پاریس سانجێرمان بەهۆی پێکانی ئەستێرەکانیەوە کەوتۆتە نێو نەهامەتیەکی زۆرەوە و ئەمڕۆش لە یاریەکەیان بەرامبەر لێنس لە گەڕی چوارەمی لیگ وەنی فەڕەنسا لۆکاس بێرالدۆی بەرگریکاری یانەکە لە گێمی دووەمدا بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

 

لە خولەکی 68ـی یاریەکە بیراڵدۆ کەوتە سەر زەوی و پزیشکانی یانە پاریسیەکە زۆریان هەوڵ لەگەڵدا تاکو بەردەوامی بە یاری کردن بدات بەڵام لەبەر ئازاری پاژنەی پێی نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و بەفەرمیش ئەوە ئیسپات کراوە یاریزانەکە ناتوانێ بەشداری یاری بەرامبەر ئاتەلانتا بکات لە چامپیۆنزلیگ ڕۆژی چوارشەممە.

 

لەدوای عوسمان دیمبێلی و دوۆی بیرالدۆ دەبێتە سێیەم یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی پاریس سانجێرمان تووشی پێکان بێت،کە عوسمان دیمبێلی لە ڕانیدا تووشی پێکان هاتووە و تاکو ئێستا کاتی دیاریکراو نییە بۆ گەڕانەوەی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرگن کڵۆپ پەیامێک ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. مانسیتی بە ئاسانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە لە ڕێککەوتن

یاسین