موسیالا جارێکی دیکە دووچاری پێکان دەبێت و نیگەرانی زیاتر بۆ بایرن میونخ دروست دەکاتتۆڕی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە یانەی بایرن میونخ بەهۆی بارودۆخی جەمال موسیالای ئەستێرەی لاوی تیپەکەیەوە دووچاری نیگەرانی زۆر بووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی جارێکی دیکە یاریزانەکە بەهۆی هەبوونی پێکانی ماسوولکەی ڕاستیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
بەپێی قسەی سکای سپۆرت بێت موسیالا پێشتر هۆشداری پێدراوە لەلایەن کۆمپانی ڕاهێنەرەوە بۆ یاری بەرامبەر لیل یاری نەکات لەئەگەری هەبوونی پێکان،بەڵام یاریزانەکە پێداگر بووە لەیاری کردن،بەڵام دوای ئەوەی یارییەکە لە پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە دووچاری پێکان هاتووە،ئەمەش کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێو ماڵی بایرن میونخی زیاد کردوە بەهۆی ئەم حاڵەتانەی ئەم دواییەی یاریزانەکە.
جەمال موسیالا ئێستا جگە لەو پێکانەی ماسوولکەی ڕانی بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ بایرن میوخ نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی هەڵوەشێتەوە و پێشترین بەڕێوبەر و بەشێکی ستافی یانەکە داوای کۆتایی پێهێنانی گرێبەستەکەیان کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

