zagros news agency

فابریگاس و کۆمۆ گەیشتنە خەونە گەورەکەیان

یانەی کۆمۆ دوای بردنەوەکەی توانی بلیتێک وەرگرێت بۆ بەشداری کردن لە خولێکی ئەوروپی،کە بۆ یەکەمین جارە ئەو یانەیە بگاتە ئەو پێگەیەوە و فابریگاسی ڕاهێنەری تیپەکە لە لێدوانێکیدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو ساتە مەزنە.

فابریگاس وتی؛ ساتێکی وەسف نەکراوە،بەڵێ ئێمە کردمان،نازانم چۆن دەریبڕم،ئێمە یۆڤانتۆس و میلان نین،بەڵام ئێمە گەیشتینە ئەوروپا،بە هاوکاری و یاری کردنی یاریزانە لاوەکان پەیتا پەیتا زیاتر دەچینە پێش بۆ دەستکەوتی گەورەتر.

شایەنی باسە کۆمۆ هێشتا دیار نییە بەشداری کامە خولی ئەوروپا دەکات،بەڵام یانەکە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو هەنگاوی گەورەی ناوە و بە یاریگایەکی 13 هەزار هاندەری ڕکابەری سەختی کردوە بۆ ئەم ساتەی ئێستا،کە فابریگاسی ڕاهێنەری تیپەکە وەک پاڵەوانی سەرەکی ڕۆڵی گێڕاوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید و مۆرینیۆ دووچاری کێشەی نوێ دەبنەوە لەسەر گواستنەوەی یاریزانان

sarkar

مان سیتی خۆی گەیاندە پێشەنگی پریمەرلیگ

یاسین

تۆماس تۆخێل: مێسی مەترسییەکی گەورەیە و نابێت ڕێگەی پێبدەین جیاوازی دروست بکات

ahamd.luqman