ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 30 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی برێنتفۆرد بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، هیچکامیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمیشدا وەک تایمی یەکەم هەردوو لا بەردەوامبوون، بەڵام هەوڵەکانیان درێژە کێشا تا لە خولەکی شەشی زیادکراو ماسۆن ماونت گۆڵێکی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد،

بەڵام دڵخۆشی شەیتانە سوورەکان تەنیا سێ خولەکی خایاند و یاریزان کریستۆفەر ئاێر گۆڵی یەکسانی بۆ برێنتفۆرد تۆمارکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانە و تاکە خاڵێکی وەرگرت و مانچستەر یونایتد 48 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەم دێت، برێنفۆردیش 27 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فاولەر: سەڵاح شایەنی ئەو مووچەیە کە داوای دەکات

یاسین

ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول: کەین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەباتەوە

یاسین

خشتە و کاتی یاریەکانی سبەی گەڕی 11ی خولی نایابی کوردستان ببینە

یاسین