zagros news agency

مارکینیۆس: تیپەکانی ئیتاڵیا سەختن

 

مارکینۆسی کاپتنی پاریس سانجێرمان جەختی لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیپە ئیتاڵیاکان هەمیشە قورسە، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەتالانتا لە چامپیۆنزلیگ.

بڕیارە یانەی پاریس سانجێرمان لە گەری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا میوانداری یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی بکات لەنێو یاریگای باخچەی شازادەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

 

مارکینۆس لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: ئاتالانتا؟ تیپەکانی ئیتاڵیا هەمیشە قورسە ڕووبەڕووی ببنەوە
ئاماژەی بەوەشکردووە، بردنەوەی سبەی بۆ ئێمە گرنگ دەبێت، تیپەکانی ئیتاڵیا هەمیشە شکستیان قورسە، ئەوان زۆر کار لەسەر تاکتیک و فشار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام دەبن و یاری ئاگرین هەیە

یاسین

مۆرینیۆ؛ پاشا بریندار بێت مەترسیدارە

یاسین

هاری کەین دوودڵە لە بڕیاردان

یاسین