zagros news agency

سکالۆنی؛هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئاستی خۆی بپارێزێت لەم مۆندیالە

قەرار وایە ئەم ئێوارەیە بەکاتی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 7:00 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و میسڕ لەقۆناغی 16ی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،پێش ئەم یارییەش لیۆنێل سکالۆنی چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و باسی ئاستی هەڵبژاردەکانی کرد لەم کاتەدا.

سکالۆنی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان وتی؛هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە بەرگری لەو ئاستەی بکات پێش مۆندیال هەیبووە،ئەمەش بەهۆی قۆرسی یارییەکان و جیاوازی کەشوهەوا و چیمەنی یاریگاکان،بەڵام ئەوەی لای من تاکو ئێستا ئاستێکی خەیاڵی هەبێت هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.

دەربارەی یاری کۆتایی مۆندیال سکالۆنی وتی؛لاریم نییە کێ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە،بەڵام حەز دەکەم بەرامبەر ئیسپانیا یاری بکەین،ئەوان ڕەنجی زۆریان کێشاوە تاکو گەیشتنە ئەم قۆناغە و دوێنێش لە پورتوگالیان بردەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

پێش مۆندیال ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازدەهێنێت

یاسین

ڕاستیی پێکانی جەمال موسیالا ئاشکرا کرا

ahamd.luqman