zagros news agency

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت

 

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێتبه‌ ڕێژه‌ی 90%ی كاره‌كانی ته‌واوكراون و به‌مزووانه‌ش‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه،‌ پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و وا بڕیاریشه‌ له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.

پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه‌‌‌ و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش‌ بریتییه‌ له‌ شه‌قامی دووساید و دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ. ماوەی جێبەجێکردنی 365 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوه‌ و ئێستاش به‌ ڕێژەی90%  كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه‌ تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت.

No description available.No description available.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوە لەبارەی ڕێگەپێدراو و نەبوونی كێشە لە بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) دەدرێ‌

سەڵاح

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

سەڵاح

حه‌وت مووشەک لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا کەان

سەڵاح