لە عێراقدا، 500 هەزار سواڵكەر هەن، لەو ژمارەیە 10 هەزاریان سواڵكەری بیانین، مافیاكان بازرگانی بە سواڵكەرانەوە دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2024، فازڵ غەراوی سەرۆكی سەنتەری ستراتیژیی بۆ مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوە داوە، زیاتر لە 500 هەزار سواڵكەری عێراقی و بیانی هەن، زۆرینەیان نەوجەوانان و ئافرەتانن.
لەو ژمارەیە 10 هەزار سواڵكەر بیانیین و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی.
بەگوێرەی زانیاری سەرۆكی سەنتەرەكە، مافیاكان سوودیان لە دۆخی یاسا، هێزە ئەمنییەكان و ئابووری وڵات وەرگرتووە و بازرگانی بە سواڵكردن دەكەن.
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، داوای كردووە تا ساڵی 2025 سواڵكەرە بیانییەكان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنرێنەوە، هاوكات داوای لە پەرلەمان كردووە هەمواری یاسای سزادانی عێراقی بكرێتەوە.