zagros news agency

ڕۆما سەرسەختانە دێربی پایتەختی ئیتاڵیای بردەوە لە لازیۆ و کارەسات لە یاریەکەش ڕوویدا

 

لە گەڕی چوارەمی سێریا ئەی ئیتاڵیا و لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەی خولەکە یانەی ڕۆما میوانداری یانەی لازیۆی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی سێ خاڵی ئەم هەفتەیە لە دێربی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا،کە کە یاریەکە لە کەش و هەوایەکی گەرم بەڕێوەچوو لەگەڵ ئەوەشدا گەرم و گوڕی یاریەکە زیاتر یاریزانەکانی خستە بەردەم ماندووێتی.

 

 

گێمی یەکەمی یاریەکە دەستی پێکرد و هەردوو تیپ بە هێرش و مەترسی دروست کردن لەسەر گۆڵی یەکتری وەڵامی یەکتریان دەدایەوە تا ئەوەی (لۆرینزۆ پلیگرینی) لە خولەکی 38ـی یاریەکە گەیشتە گۆڵی لازیۆ توانی گۆڵی یەکەم بۆ ڕۆما تۆمار بکات و هەر گۆڵەش بووە ناونیشانی گێمی یەکەم.

 

لە گێمی دووەمی یاریەکەدا هەردوو یانە زەبەلاحەکی پایتەخت هەوڵی تەواویاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی یەکتری بەڵام ڕێککەوتی یاریەکە بەو گۆڵەی پلیگرینی کۆتایی هات و ڕۆما توانی براوەی یاریەکە بێت،بەڵام پێش کۆتایی هاتنی یاریەکە لە خولەکەکانی 86 و 96 ڕەبلەحیانی و گۆندێزێ بە کارتی سوور کرانە دەرەوە بەهۆی ڕەفتاری توندوتیژی.

 

 

بەو ئەنجامەش ڕۆما ژمارەی بردنەوەکانی کردە سێ بردنەوە و لەپلەی چوارەمی خولی ئیتاڵیە بە 9 خاڵ،هەرچی لازیۆیە خاوەنی 3 خاڵە تووشی سێیەم شکستی خۆی بوو لەم وەرزەدا و بەشێوەی کاتی لە پلەی 13ـی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیایە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاشفۆرد سعودیەکان ڕەتدەکاتەوە و چاوەڕێی باسێلۆنا دەکات

یاسین

نەیشینزلیگ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

گواردیۆلا مانەوەی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

یاسین