ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەیاوەری بەڕێز “ئارام سەباح” ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران، و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی “هیوا محەمەد شوانی” سەردانی مهكتهبى ڕێکخستنەکانی کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، و لە لايهن بەڕێز “هیوا احمد” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسى مهكتهبهكه، پێشوازيكران.
لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستای پارێزگاکە،و هەروەها کەش و هەوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرينى دووهمى ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت،تاوتوێكرا.
“عیسا” جەختی لە سهر بەهێزکردنی ڕۆحی نەتەوەیی، و کارکردن بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانی کورد کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان، و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بکات، کە یەکێکە لە بنەما بنەڕەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە بهشێكى ديكهى گەشتەکەیدا بۆ شاری کەرکوک،سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکە کرد، لە پێکهاتە جیاجیاکان، کە کێشەیان لە دامودەزگا حکومییەکان ههبوو، و بەڵێنیدا بە زووترین کات چارەسەریان بکات، هاوڵاتیان سوپاسی سهرۆكى نوێنەرایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، بۆ بايخدانيان بە چارەسەرکردنی کێشە و نیگەرانییەکانی هاوڵاتیان، و داوای بەردەوامی سەردانەکانیان کرد.
لە كۆتايى گهشتهكهيدا، بهڕيز “فارس عیسا” سەردانی بهرپرساني لق بهڕيزان دکتۆر محمد کەمال، سیروان عاسی، و حسێن کەلاری، و ژمارەیەک له کادیرانى حزبی کرد.


