شاره‌زایه‌ك له بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێگه‌ی كوردستان كوردستان له ناوچه‌كه زۆر گرنگه و ئه‌مه‌ش وای كردووه نوێنه‌رایه‌تی وڵأتان له كوردستان بكرێته‌وه و گرنگی به پێگه‌ی كوردستان له ئاستی جیهان بدرێت.
هه‌ورامان عه‌لی، بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئاسایش و ئارامی و ستراتیژیه‌تی كاركردن و ئابووری و بازرگانی و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه وای كردووه پێگه‌ی خۆی له ئاستی جیهان به‌رز كردوه‌ته‌وه و دروستی كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا له عێراق هه‌یه كه جیهان له‌رووی دیپلۆماسیه‌وه لێی رازی نین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رێمه به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌ئاستی جیهان خاوه‌نی پێگه‌و قورسایی خۆیه‌تی، و له ئاستی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و ولاتی چین و رووسیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی گرنگی زۆر به كوردستان ده‌ده‌ن”.
گوتیشی: “كوردستان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه زۆر گرنگه، چونكه شوێنی ئارامی و پێشکەوتن و وه‌به‌رهێنانی جیهان روو له كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م عاقڵمه‌ندانه‌ی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم وای كردووه جوگرافیای كوردستانیشی به‌هێزكردووه، ولاتانی دراوسێ چاویان له ئارامی و پێشكه‌وتنه له كوردستان كه هه‌نگاوی گرنگ له‌و باره‌وه ده‌نرێت، و دونیای سیاسه‌تی ئێستاش بوه‌ته‌وه ئابووری، كوردستان باشترین پێگه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه بۆ ئابووری و ئێستا زۆرێك له ده‌وڵه‌تان ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان له كوردستان هه‌بێت”.
راشی گه‌یاند: كوردستان له‌رووی سه‌رچاوه‌ی وزه‌و نه‌وت و گه‌شتیارییه‌وه هه‌مووی تێدا هه‌یه و سیاسه‌تی هاوسه‌نگی په‌یره‌و كردووه، نه‌چوه‌ته‌وه به‌ره‌ی هیچ لایه‌نێك، ئێستا وڵاتانی خلیج له‌رووی ئابووریه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندووه، بۆیه به‌په‌رۆشن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بلۆكی چین به‌حوكمی روانبینین له بابه‌تی ئابووری هاتووه گرنگی به كوردستان ده‌دات و چه‌ندان كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكا هاتوون له بواری وزه له كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌مه زیره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستانه كه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و دیپلۆماسی تێكه‌ڵ كردووه و له‌م رۆژانه ده‌بینین به‌چاوی خۆمان هه‌ولێر بوه‌ته‌وه تارافیكی دیپلۆماسی.
هه‌ورامان تۆفیق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: وڵاتی دیكه‌ش ئاماده‌ییان ده‌بێت له ئایندهی له‌كوردستان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه، له كوردستان سه‌رده‌مانێك یه‌ك كونسوڵخانه‌ی لێ بوو، ئێستا زۆرێك له ده‌وڵه‌تان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م پێگه‌یه وا بكات نوێنه‌رایه‌تی دیكه‌ش بكرێته‌وه.

