zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دانیێل كرێبەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیا ئەوەی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی هاوسۆز و پشتیوانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە. هەروەها خوازیاری ئەوە بوو لە بواری هەماهەنگیی ئەمنی و ئابووری و بابەتی كۆچبەران پەیوەندیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بچێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا فاكتەری ئارامی و سەقامگیرییە و دەبێ پاڵپشتی بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئەڵمانیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا هەبوو،  و پێشوازیشی لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كرد.

پەیوەست بە بابەتی تیرۆر، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ڕاستە تیرۆریستانی داعش لەڕووی سەربازییەوە شكستیان خواردووە بەڵام هۆكارەكانی پشت سەرهەڵدانی تیرۆر هێشتا هەر ماون، و مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەكە پێویستی بە وردبینی زیاتر و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان هەیە.

پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و دواپێشهاتەكانی سووریا و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

May be an image of 6 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلۆڤاکیا هێنا

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی دەوڵەتی کوەیت کۆبووەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی دەکات

دڵشاد