لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی بە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە سەر بودجەی پارێزگا، دەستكرا بە ئەنجامدانی، پڕۆژەی ( ئاوی گردەچال – کۆڕێ ) لەلایەن تیمەكانی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە:-
– دابینکردن و بەستنی بۆڕی پۆلی ئەسیلین بە تیرەی ( 75، 90، 110) ملم بە درێژایی 1260 مەتر .
– دروستكردنی حەوزی کۆنکرێتی بە قەبارەی ( 10،10،201 ) مەتری.

