zagros news agency

 پێشبینیی کەشوهەوا؛ بارانبارین و هەورەتریشقە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەوای هەرێم کە هۆکارەکەی کاریگەری نزمە پەستانی دەریا سپی ناوەڕاستە بۆیە پێشبینی دەکرێ ئەم شەو نمە بارانی ناو بەناو و هەورە تریشقە بەردەوامی هەبێت لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و ئیدارەی ڕاپەرین پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان تا پێش نیوە شەو.

بۆ دوای نیوە شەو پێشبینی دەکرێ باران بارین لاواز بێت لە سەر ناوەراست و باکووری هەرێم بەڵام بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە) و چەمچەماڵ بارانی بە لێزمە و هەورە بروسکە دەبێت وە لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکووک و شوان و ئاخ جەلەر و کۆیە و (باشوور و دەشتی هەولێر )

 

تێبینی / پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەی گەرمیان و شوان و ئاخ جەلەر و ناوچەکانی باشووری هەولێر

 

بارانی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم

هەولێر 5.7ملم

شەمامک 6.2 ملم

پیرمام 3.7 ملم

سلێمانی 0.5 ملم

چەمچەماڵ 2.5 ملم

دهۆک 13.6 ملم

زاخۆ 3.2 ملم

ئاکرێ 0.4 ملم

ئامێدی 7.2 ملم

بامەرنێ 10.8 ملم

بارزان 3.0 ملم

بازیان 0.6 ملم

دەربەندیخان 1.0 ملم

حاجی ئۆمەران 5.6 ملم

هەڵەبجە 0.8 ملم

هەڵشۆ 5.4 ملم

کەلار 0.2 ملم

کانی ماسی 12.6 ملم

خەبات 0.8 ملم

مانگیش 19.6 ملم

مەیدان 0.8 ملم

هەواڵی پەیوەندیدار

كومبونه‌ك لدور رێكخستنا پروسا سه‌رژێكرنا قوربانا و به‌رهنگاربونا مه‌ترسیا به‌لافبونا تایا خوین به‌ربونێ هاته‌ ئه‌نجامدان

دڵشاد

لە رووداوێکی هاتووچۆ چەند کەسێک دەبنە قوربانی

یاسین

مۆرگان فریمان ئەلبومێکی موزیکی بڵاودەکاتەوە

ART