zagros news agency

وەزارەتی کۆچی عێراق: پلانی گەڕانەوە لە کەمپی هۆلەوه سەرکەوتوو بوو

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند کە ٢٣٠ خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی سووریا، لە چوارچێوەی ٢٩ـەمین قۆناغدا گەڕێندراونەتەوە.

کەریم نووری، بریکاری وەزارەت راگەیاند: “وەزارەتەکەمان ٢٣٠ خێزانی لە کەمپی هۆل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گەڕاندووەتەوە، لە چوارچێوەی ٢٩ـەمین قۆناغدا، ئەمەش لە میانەی پلانی داخستنی ئەم کەمپەدایە کە مەترسی لەسەر عێراق و جیهان دروست دەکات و مانەوەی دانیشتووان لە کەمپەکەدا وەک بۆمبی تەوقیتکراو وایە.”

نووری دەڵێت: “پڕۆگرامی تێکەڵکردنەوه به کۆمەڵگه یارمەتیدەر بووە لە تێکەڵکردنی گەڕاوەکان و دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی تۆمار نەکراوە”، و روونی کردەوە کە “ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە کەمپەکە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ١٦ هەزار کەس، کە ١٠ هەزاریان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و ٦ هەزاری دیکەشیان هێشتا لە سەنتەری چارەسەری دەروونی جەدعەدان.”

نووری ئاماژەی بەوەشدا کە “عێراق هێشتا ٢١ کەمپی ئاوارەکانی هەیه کە ١٥ کەمپیان لە دهۆک و ٦ کەمپیان لە هەولێرن، و نزیکەی ٢٠ هەزار خێزان کە زۆربەیان خەڵکی شنگالن، تێیدا نیشتەجێن”، و جەختی کردەوە کە “وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی حکومەت بۆ داخستنی کەمپەکان لەڕێگەی گەڕانەوەی خوازراوی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

براد پیت: بێرت رینۆڵدز هەرگیز لە بیر ناکرێت

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART