zagros news agency

مه‌ریوان حه‌مه‌عه‌لی چه‌قژی، بەربژێری ژماره ٣٥ی لیستی ٢٧٥ی پارتی له‌ سلێمانی: پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمار ده‌كات

بەربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتی و سلێمانی له‌ یه‌كتری دانه‌بڕاون، بەتایبەتیش لەم هەڵبژاردنەدا خەڵكی سلێمانی دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن، چونكە دەخوازن شارەكەیان هاوشێوەی شارەكانی دیكە خزمەت بكرێت.

مه‌ریوان حه‌مه‌عه‌لی چه‌قژی، بەربژێری ژماره ٣٥ لەسەر لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بازنه‌ی سلێمانی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “پارتی خاوه‌ن ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه،‌ ئاوه‌دانی و پێشخستنی كوردستان و به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ‌به‌غدا بووه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ سلێمانی روویان له‌ پارتی كردووه و‌ هیچ هێزێك ناتوانێت سلێمانی له‌ پارتی جیا بكاته‌وه، ئێستاش له‌پێناو مافە رەواكانی خه‌ڵكی كوردستان، په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ینه‌ مه‌یدانی كار و تێكۆشان”.

راشیگه‌یاند: ”کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستیان بە نوێنەرایەتییەکی کارامە هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکیکاری سەرەکیی خەڵكی كوردستان و تاكە ئومێدی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە، دنگدان بە پارتی دەنگدانە بە سەقامگیری و مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان، ئێوەش دەنگ بدەن بە کاندیدی ژمارە ٣٥ی لەسەر لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی بەئەمانەتەوە نوێنەرایەتیی داوا و داخوازییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانتان بكەم.“

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا… كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان هاوسەر و سێ منداڵەكەی كوشت

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

یاسین