zagros news agency

نزیکەی 550 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من”ــه‌وه‌ مووچەکانیان وەردەگرن

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە نزیکەی 550,000 مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

جێگەی باسە کە ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئەزموونی خانەنشینان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستییان بگات بە مووچەکانیان، و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان بە هەژماری من وەردەگرن زیاترە لە 60,000 خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی
هەولێر 287,195
سلێمانی 106,450
دهۆک 153,120
کۆی گشتی 546,765

تا ئێستا، زیاتر لە 950,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 580 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران،  لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە بەرنامەی کابینەی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.

هەواڵی پەیوەندیدار

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

یاسین

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانووستانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژوو کرد

سەڵاح