zagros news agency

مارکینیۆس خۆی یەکلایی دەکاتەوە

مارکینیۆسی بەرگریکاری بەرازیلی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە کە لە ماوەی رابردوودا باسکرابوو لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان.

مارکینیۆس دوپاتیکردەوە کە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک بیر لە داهاتووی ناکاتەوە بە مانەوە یان رۆیشتن بەڵکو تەنها سەرنجی لەسەر ئاستی خۆی و یارییەکانی یانەکەیەتی تا بتوانن دەستکەوتەکانی وەرزی داهاتوو دووبارەبکەنەوە.

دەشڵێت، هیچ کاتێکم بۆ یانەکەم دیاری نەکردووە تا داهاتووی خۆمی تیا یەکلابکەمەوە، ئەو بابەتە لە بیرکردنەوەی من و بەرپرسانی پاریس سان جێرماندا نییە چونکە هێشتا لە سەرەتای وەرزداین.

ئەم لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانە گەورەکانی سعودیە گواستنەوەی مارکینیۆسیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت لە هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: نامەوێت باسی تۆپی پێ بکەم

یاسین

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوە دەچێت

یاسین

ڕاهێنەری سانتۆس: ئەمە ڕێژەی گەڕانەوەی نەیمارە

یاسین