zagros news agency

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستێکی گەورەی ڕاگەیاند

 

لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی کەریم ئادێمی ئەستێرەی پێشووی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ڕاگەیاند و یاریزانەکە تاکو 5 وەرز بۆندێکی نوێی لەگەڵ بلوگرانا ئیمزا کردوە،کە ئەمە دەبێتە گرێبەستێکی دیکەی بارسا لەم مێرکاتۆیە.

بەپێی زانیارییەکان بێت بارسێلۆنا بەنزیکەیی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بۆ گواستنەوە و یاریزانەکە و پاداشتە داراییەکان،لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی بردنەوەی نازناوی گەورە لەگەڵ بارسێلۆنا یان بەشێوەی تاک ئەوا بارسا دەبێت بڕە پارەی زیاتر بداتە یانە ئەڵمانیەکە.

کەریم ئادێمی تەمەن 24 ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ زەرد پۆشەکانی دۆرتمۆند ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە 39 یاری وەرزەکە بەشداری کرد،کە خاوەنی 10 و 6 ئەسیست بوو،ئەمەش جگە لەو کاریگەرییە گەورەی بەسەر یاری کردنی یانەکەی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی ئینتەر میلان ڕۆیشتنی دوو ئەستێرەی ڕاگەیاند

sarkar

مانچێستەر یونایتد دەچێتە کێبڕکێی گرێبەست کردن لەگەڵ یۆکیرێش

یاسین

شەمەندەفەرەکەی ئیمپڕاتۆر ڕاگیرا

یاسین