کارگێڕی یانەی ئارسناڵ کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و بڕیارێکی چارەنووسسازیان لەسەر راهێنەری یانەکەیان داوە،ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردەوە کە یانە لەندەنیەکە بڕیاریانداوە میکێل ئارتێتای ئیسپانی لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دووربخەنەوە ئەگەر نەیتوانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ بۆ یانەکەیان بەدەستبهێنێت.
رونیکردووتەوە کە بەرپرسانی ئارسناڵ پێیوانوایە ئەم وەرزە باشترین دەرفەتە کە دوای 21 ساڵ نازناوی پریمەر لیگ بەدەستبهێنن چونکە پێکهاتەی یانەکەیان بەهێزە و لە ئێستاشدا بە 22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدان.
ئارتێتا لە 2019ەوە بووەتە راهێنەری ئارسناڵ و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، تا ئێستا نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی قەڵغانی ئینگلتەرای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

