zagros news agency

لە هەڵەبجە ژمارەیەک فۆتۆگرافەری رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵات کران

رۆژی شەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە، خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشرایە ژمارەیەک هونەرمەندی فۆتۆگرافەری رۆژهەڵاتی کوردستان.

خەڵاتەکە لەلایەن دەلیل جەمال، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانەوە پێشکەشی ئەو هونەرمەندانەی “خانەی عەکاسانی رۆژهەڵات” کرا، کە بە کردنەوەی پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو.

پێشانگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجەوە رێکخرابوو، ژمارەیەک وێنەی فۆتۆگرافەرە کوردەکانی لەخۆگرتبوو و تیشکی خستبووە سەر سروشت و ژیانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەڕێوەدەچێت

ART

کۆچی دوایی بیۆرن ئەندرێسن، ئەکتەرێک کە بە “جوانترین کوڕی جیهان” ناسرا

ART

فیلمێکی براد پیت و تیمۆسی شالامێ کۆدەکاتەوە

ART