zagros news agency

وەزیری بەرگریی تورکیا: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا زۆر گرنگە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند کە ئەوان بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوەی ئەندامەکانی لە سنوورەکانی تورکیا بە ئەرێنی و گرنگ دەبینن، جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کۆتایی بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بهێنن.
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە کشانەوەی پەکەکە لە خاکی تورکیا هەنگاوێکی زۆر گرنگە. ئەو داوای لە هەموو گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کرد کە دەستبەجێ و بێ مەرج کۆتایی بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بهێنن و هەموو چەکەکانیان ڕادەست بکەن. گولەر وتیشی، ئەم کشانەوەیە دەبێتە هۆی پێشڤەچوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش لەسەر ئەم وێنەیە هەیە

یاسین

‏سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى نه‌مسا ده‌كات

یاسین