رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە یانەی بەرشەلۆنە بە نادیاری ماوەتەوە و چەندین یانەش چاودێری دەکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆی:لیڤاندۆڤسکی بە هیچ شێوەیەک پلانی ئەوەی دانەڕشتووە کە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت لە مێرکاتۆی زستانەدا.
فابریزیۆ نوسیویەتی، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە بڕیاریداوە تا کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2026ە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، تەنانەت پلانی ئەوەی هەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێبکاتەوە ئەگەر ئۆفەری پێشکەش بکرێت.
لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە تەنها بەشداری 11 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ ئەسیستێکی نییە.

