دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٤ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر لە تاوانی ڕفاندنی منداڵێک ئاگادار کراینەوە، ئەوکات لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد بەناوی (س ، ر ، ح)، کە بەرە و شارەکانی خواروی عێراق هەڵاتبوو، لەسەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە لایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتباری ناوهاتو دەر کرابو، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/٠٨ لەکاتی هاتنی بۆ شاری هەولێر ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان دەستگیرمان کرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر
١٠ ی نۆڤەمبەری٢٠٢٥

