لە چاوپێککەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل و پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید باسی حاڵی ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد و دەربارەی کێشەی ڕۆدریگۆ قسەی کرد،کە پێیوایە ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزە هەیەتی دەستکەوتێکی گەورەیە.
کارلۆ دەربارەی ڕۆدریگۆ دەڵێت؛ ئەو یاریزانێکی سەرنجبەرە،باش دەزانم ماوەی هەشت مانگە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە حاڵێکی باشدا نییە و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بووە منیش لەکێشەکانی ئەو تێدەگەم، هەبوونی ئەو لەگەڵ ئێمە لە هەڵبژاردەی بەڕازیل تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستمان پێیەتی.
سەبارەت بە چابی ئەڵۆنسۆ ئانچێلۆتی وتی؛ من ڕێز دەگرم لەو شێوازەی ئەو و ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نموونەییە،کە ئەوەی لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردوێتی دەستکەوتێکی گەورەیە،من تێدەگەم لەو پرێسە میدیاییەی لەسەر ئەو هەیە،بەڵام دەتوانێت لەهەموویان تێپەڕ بێت.
“سەرکار ڕێبوار

