نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری دەڵێت، لەسەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات.
ئەم شارەزایەی ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی عێراق چوار ملیۆن و ٥٠ هەزار فەرمانبەری هەیە و نزیکەی شەش ملیۆن کەسی دیکەش بەناوی خانەنشین و چاودێریی کۆمەڵایەتی مووچە لە حکومەت وەردەگرن.
بە پێی ئەم ئامارە لەسەدا ٢٥ی کۆی دانیشتووانی عێراق مووچەخۆرن.
مەروسمی هەروهها دەڵێت، لەسەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات و لە سەدا ٣٠ی ئەم داهاتە بۆ خزمەتگوزاری و ئیدارەی وڵات دەمێنیتەوە.