zagros news agency

محمەد سەڵاحیش کراوەتە ئامانج و بەرەو سعودیە

یانەی ئیتیحاد ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی محمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئامادە دەکات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵ، یانەی ئیتیحادی سعودی ئۆفەرێک ئامادە دەکات بە بڕی ٧٠ ملیۆن لیرە، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ محمەد سەڵاح بکات لە میانی مێرکاتۆی داهاتوودا.

 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ یانەی ڕێد لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، ئەمەش ڕەنگە یانە ئینگلیزییەکە لە ڕووی داراییەوە سودمەندبێت لە ئەستێرە میسریەکە پێش ئەوەی دوای ساڵێک بەخۆڕایی بڕوات.

 

هاوینی ڕابردووش سەڵاح ئامانجی سەرەکی یانەی ئیتیحاد بوو، هەروەها یانە سعودیەکە ئوفەرێکی 200 ملیۆن لیرە پێشکەش کردبوو، بەڵام لیڤەرپوول پێداگری لەسەر مانەوەی ئەستێرە میسریەکەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر وێستهام یونایتد

یاسین

لیڤەرپوول نوێکردنەوەی گرێبەستی برادلی ڕاگەیاند

یاسین

ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەشداری یارییەکەی ئەم شەو ناکات

یاسین