zagros news agency

فڕۆکەیەکی”ئێف-16″ لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

 

فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تێکشکا و خۆی کێشا بە بینای بارەگایەکدا، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە جۆری “ئێف-16” (F-16) بووە و لە کاتی فڕیندا لە کالیفۆرنیا تووشی کێشە بووە، بەو هۆیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە بۆ سەر بارەگایەک.

سەبارەت بە چارەنووسی فڕۆکەوانەکە، سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی پێش بەرکەوتنی فڕۆکەکە بە زەوی، خۆی هەڵبدات (ئیجێکت بکات) و بە سەلامەتی ڕزگاری بێت.

هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

دادوەرێکی ئەمەریکا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی هیندۆراس و نیکاراگوا و نیپاڵی ڕاگرت

سەڵاح

ساڤایا: لە سەردانەکەمدا بۆ عێراق پەیوەندی بە بڕیارەبەدەستەکان دەکەم

یاسین