zagros news agency

‎خسرۆ هەركی : سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە نەک لایەنێکی دیاریکراو

كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی دەلێت عێراق جگە لە بەرکەوتەی هەلبژاردن بەپێ ی رێکەوتنی پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان سێ سەرۆکایەتیەکە دابەشکراون کە سەرۆک کۆمار بۆ کورد و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە مەزهەب و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعە مەزهەب بەم پێ یە ئەم سێ سەرۆکایەتیە پشکی پێکهاتەکانن نەک لایەنێکی سیاسی دیاریکراو.

خسرۆ هەركی كادیری پێشكەوتووی پارتی بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس گوتی ئیتر ئەم پێکهاتانە دەتوانن لە نێوان خۆیاندا بە رێککەوتن  یان بەپێ ی استحقاقی هەلبژاردن کەسێک بۆ ئەو پۆستانە دیاری بکەن .

خسرۆ هەركی گوتیشی پێشتر لە عێراق پشكی سەرۆك كۆمار بۆ كورد دانراوە نەك حزبێك یان لایەنێك كورد دەتوانێت لە ناوخۆیاندا یەكلایی بكەنەوە یان بەپێی ئەنجامەكانی هەلبژاردن یەكلای دەكرێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

سەڵاح

بایدن: هەرجۆرە هەوڵێک بۆ کوشتنی ترەمپ نیشانەی ڕاگەیاندنی جەنگە

سەڵاح

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

سەڵاح