zagros news agency

گاڤی؛ پێویستم بە پێنج مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەم لە پێکانەکەم

گاڤی یاریزانی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت: سەبارەت بە پێکانەکەم هەموو شتێک بەپێی پلان دەڕوات، هیوای ساڵێکی خۆش بۆ بەرشەلۆنە دەخوازم، هیوادارم لەم وەرزەدا هەموو ئەو نازناوانە بەدەستبهێنن کە رکابەری تێدا دەکەن.

وتیشی: ئەوەی بەڕاستی گرنگە بۆ من ئەوەیە کە لەگەڵ تیمەکەدا بم و کارکردن لەسەر چاکبوونەوەی جەستەم بکەم، پابەندم بەو وادەیەی دیارییکرابوو، هەموو شتێکیش بەباشی دەڕوات.

گاڤی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووی تیۆریەوە پێویستە لە ماوەی پێنج مانگدا ئامادە بێت بۆ یاریکردن، لەو کاتەوەی کە لە مانگی هەشتەوە تووشی پێکان بووە، زۆر شت فێردەبیت کاتێک تووشی پێکانێکی وەک ئەمانە دەبیت و لە سەرووی هەمووشیانەوە پێویستە سەبرت هەبێت.

دەشڵێت: ئەوەی زۆرترین ئازارم دەدات سەیرکردنی یاری هاوڕێکانمە لە کاتێکدا من ناتوانم یاری بکەم،ئەوان وەرزێکی نایابیان بەسەر بردووە، بەڵام ناتوانین پشوو بدەین، چونکە تا ئێستا هیچ نازناوێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ تۆتنهام یەکلایی دەکرێتەوە

یاسین

ئیریک گارسیا؛ مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید هاندەرانی بە ڕیمۆنتادا ئاشتکردەوە

یاسین