zagros news agency

حزبوڵڵای عێراق پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمەریکا دەکات

 

ئەحمەد حمێداوی، ئەمینداری کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی  لە پەیامێکی نوێدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، هۆشداری توند دەداتە ئەمەریکا و بەرگریکردن لە تاران وەک “ئەرکێکی شەرعی” ناودەبرێت.

لە دەقی پەیامەکەی حمێداویدا هاتووە ” ئەمەریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەئامانجگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە قەڵای ئیسلام و سەرچاوەی شکۆ و پارێزەری کەرامەتی نەتەوە وەسف کردووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا حمێداوی گوتی، “ئەرکی شەرعی و ئەخلاقییە لەسەر چەکداران کە بە هەموو هێزێکەوە لە پاڵ گەلی ئێران بوەستنەوە، چونکە بەرگریکردن لە کۆماری ئیسلامی، بەرگریکردنە لە پیرۆزییەکانی نەتەوە.”

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراقیش، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە گوێ بە دەنگی ناپاکان و ئەوانە نەدەن کە دواڕۆژیان بە دنیا فرۆشتووە و وەک دەنگی شەیتان کار دەکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی هێزەکانی ئەمەریکا کردووە و دەڵێت: “شەڕ دژی ئێران گەشتوگوزار نییە، بەڵکو ئاگرێکە ئەگەر هەڵگیرسێ، ناکوژێتەوە تا ئەو کاتەی باجێکیقورس دەدەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

حەماس و فەتح لەسەر بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە رێك كەوتن

سەڵاح