zagros news agency

داهاتی “Avatar: Fire and Ash” یەک ملیار و 241 ملیۆن دۆلارە

فیلمی سینەمایی “Avatar: Fire and Ash” توانی سەرکەوتنێکی بێوێنە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی داهاتەکەی گەیشتە یەک ملیار و ٢٤١ ملیۆن و ٧٥٦ هەزار دۆلار.

ئەم فیلمە کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ڕابردووەوە نمایشکراوە، لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (20th Century)یە و ماوەکەی ٣ کاتژمێر و ١٧ خولەکە. داهاتەکان دابەشبوون بەسەر ٣٥٣ ملیۆن دۆلار لە ناوخۆی ئەمریکا و زیاتر لە ٨٨٨ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی تری جیهاندا.

لە وەرزی نوێی ئەم فیلمەدا، خێزانی جەیک و نەیتیری ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبنەوە و لەگەڵ هۆزێکی نوێی گەلی “ناڤی” بە ناوی “گەلی خۆڵەمێش” ئاشنا دەبن، کە فارانج سەرکردایەتییان دەکات.

فیلمەکە لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆنە و کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک سام وۆرسینگتۆن، زۆی ساڵدانا، سیگۆرنی ویڤەر و کەیت وینسڵێت ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

ئەم بەشە بەهۆی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی سەر هەسارەی پاندۆرا و قووڵی چیرۆکە مرۆییەکەی، توانیویەتی سەرنجی ملیۆنان بینەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ببێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی ساڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین

ساڤایا و جۆ ویڵسۆن: عێراق جارێکی تر مەزن دەکەینەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە (دیداری هەژار موکریانی) یەوە

ART