ئەمڕۆ چوارشەممە 21-01- 2026
کەش /ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری رۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم/ک دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 -3 ) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 7 پلەی سیلیزی
پیرمام 3 پلەی سیلیزی
سۆران 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6- پلەی سیلیزی
سلێمانی 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 4 پلەی سیلیزی
دهۆک 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
سبەى پێنجشەممە 22-01- 2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی وە لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەست پێ کردنی شەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 )کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری رۆژئاو .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 9 ) کم/ک.
پلەکانی گەرما / بەرزترین و نزمترین کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی
تێبینی: کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەفر بارینەی دەست پێ دەکات لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەبێت پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە .
2026/01/21

