zagros news agency

دەوڵەتی یاسا: مالیکی چاوەڕێی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە بۆ پێکهێنانی حکومەت

 

حوسێن بەتات، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری خۆی داوە بۆ هەڵبژاردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێ.

بەتات بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بە فەرمی کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابگەیەنن.”

ئاماژەی بەوەش کرد کە “رێککەوتنێکی سیاسی لەناو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بۆ ئەوەی مالیکی لە حکومەتی داهاتوودا پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت.”

بەتات ئەوەشی زیاد کرد: “راسپاردنی مالیکی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دوای ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

یاسین

کۆمپانیای Samsung کاتی کۆنگرەی دیاریکرد

یاسین

عێراق دوو تۆمەتباری بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە دوای بێبەریبوونیان لە ئەندامبوون لە داعش

یاسین