ئەو كەسانەی رۆژانە قاوە و چا زۆر دەخۆنەوە و زیادەڕۆیی دەكەن لە خواردنی كۆفی و تووشی هەندێك كێشەی تەندروستی دەبن، لەوانە بێقەراری و بێتاقەتی، بێخەویی شەوانە، لێدانی خێرای دڵ، سەرەگێژە، ئارەقكردنی زۆر و نائاسایی.
ئەگەر رۆژانە قاوەی زۆر دەخۆیتەوە، دوای ماوەیەكی كەم هۆگر دەبی بە مادەی كۆفی، مێشكت داوای دەكات و نەخواردنەوەی تووشی سەرئێشەت دەكات، چوار تا پێنج فنجان قاوە لە رۆژدا ئاساییە و ئەگەریش چاخۆری سێ تا چوار فنجان چا لە رۆژدا هیچ كێشەیەكت بۆ دروست ناكات.