zagros news agency

بەهۆی بەفربارینەوە لە ژاپۆن ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا

 

بەرپرسانی ژاپۆن بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی زریان و بەفربارینەوە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، لانی کەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی ژاپۆن، لە ناوچە دوورەدەستەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، زیاتر لە چوار مەتر و نیو بەفر باریوە و ڕێگەی هەزاران گوند و شارۆچکە گیراوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە، زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە هەرێمی ئامۆریی باکووری ئەو وڵاتە بووە. حکوومەتی ژاپۆن بە سەرۆکایەتیی سانای تاکاچی، کۆبوونەوەی بەپەلەی بۆ پێکهێنانی تیمی تایبەت بە بەدەمەوەچوونی خەڵک و ڕزگارکردنیان ئەنجام داوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسە بەتەمەنانەی کە بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە ناتوانن بگەنە بازاڕ و مارکێتەکان بۆ دەستخستنی خواردن و خواردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ ئێران گەشبینە

سەڵاح

دۆزینەوەیەکی گۆڕستانێکی ژنان لە ئەفریقای باشوور تێڕوانینی زاناکان دەگۆڕێت

ART

میسر بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا هەوڵ دەدات

سەڵاح