zagros news agency

ئەنجومەنی سیاسی جەخت لە گرنگیی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی دەکاتەوە

ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستایشی پەرۆشیی چوارچێوەی هەماهەنگیی کرد بۆ پاراستنی یەکڕیزی، و جەختی لە گرنگیی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا هاتووە: “ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، کۆبوونەوەیەکی لە بەغداد و لە بارەگای سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، سازکرد؛ بە ئامادەبوونی سەرکردەی پارت و هاوپەیمانییە پێکهێنەرەکانی ئەنجومەن، جگە لە هاوپەیمانیی عەزم”.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە “بەشداربووان تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیییان کردووە”، و جەختیان کردووەتەوە لە “گرنگیی بانگەوازەکانی هێورکردنەوە و بەهێزکردنی هەوڵەکانی گفتوگۆ لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری، و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دانوستان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە”.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەنجومەن ستایشی “پەرۆشیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی” کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە “هاوبەشی ئەم پرەنسیپەیە و جەخت لە گرنگیی پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و کرانەوە بە ڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە”، هاوکات جارێکی تر جەختی لەو هەڵوێستە کردەوە کە لە ناوەڕۆکی ئەو نامەیەدا هاتبوو کە پێشتر ئەنجومەنەکە ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو.
لەسەر ئاستی ڕێکخستنیش، بەیاننامەکە ڕایگەیاند: “ئەنجومەن بڕیاری دا کە بڕیارەکانی بە زۆرینەی سێ لەسەر چواری دەنگەکان (دوو لەسەر سێ) بێت، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستی دەستەی گشتی و بۆ بەهێزکردنی گیانی هاوکاری و کارکردنی دامەزراوەیی لە ناو ئەنجومەنەکەدا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:چاوەڕوانی پەیامی ئەمریکا ناکەین

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ئه‌مه‌ریكا… پێنج کەس به‌ ته‌قه‌ كوژران

سەڵاح