zagros news agency

سوپای پاسداران: لە کەنداوی فارس دەستمان بەسەر دوو کەشتیی هەڵگری سووتەمەنیی قاچاغدا گرت

 

سوپای پاسداران هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتیی هەڵگری “سووتەمەنیی قاچاغ”ی لە کەنداوی فارس ڕاگەیاند.
بەرپرسێکی سوپا بە میدیای فەرمیی ئێرانی ڕاگەیاند، ئەو کەشتییانە بە بڕیاری دادگا لە نزیک دوورگەی فارسی دەستیان بەسەردا گیراوە و بۆ بوشەهر گوازراونەتەوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، “زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاغ لە جۆری گاز” لەو کەشتییانەدا دۆزراوەتەوە و ڕادەستی کۆمپانیای نیشتمانیی دابەشکردن و پاڵاوتن کراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، “١٥ کارمەندی بیانی”ی کەشتییەکانیش دەستگیر کراون و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییانە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕووی لە زیادبوون کردووە و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاش گەیشتوونەتە ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات

سەڵاح

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

ئەمریکا داوای ‘هەنگاوی کرداری’ لە لوبنان بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا دەکات

یاسین