zagros news agency

داهێنەری پانێنکا ڕەخنەی توند لە دیاز دەگرێت

تاکو ئێستا کەم کەس دەربارەی داهێنەری لێدانی سزای پانێنکا دەزانێت،کە داهێنەرەکەی ئەنتۆنین پانێنکای چیکۆسلۆڤاکیە
یەکەمین جاریش لە ساڵی 1976 لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ئەو لێدانەی جێبەجێکرد و وەک لێدانی پانێنکا لە جیهان ناسێنرا.

شایەنی باسە لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا پانێنکای تەمەن 77 ساڵ ڕەخنەی توندی لە ئیبراهیم دیاز گرت و گوتی؛ئەو مەشقێکی تەواوی لەسەر ئەو لێدانە نەکرد بوو،من بۆ ماوەی دوو ساڵ لە هەموو ڕۆژێک ڕاهێنانم دەکرد تاکو بەرامبەر ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار تاقیمکردەوە.

ئیبراهیم دیاز لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفرقیا بەرامبەر سەنیگال لەکۆتا خولەک لێدانێکی سزای بەرامبەر مێندی گۆڵپارێز لەدەستدا،کە ویستی لەسەر شێوازی پانێنکا گۆڵ تۆمار بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنی دواکەوتنی چێزنی لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە

یاسین

ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندێکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین

لوکا مۆدریش بە کردارێک ڕێزێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنوێنێت

یاسین