zagros news agency

مۆسکۆ: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٤٥ درۆنی ئۆکراینامان خستووەتە خوارەوە

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوبات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٤٥ درۆنی ئۆکراینای خستووەتە خوارەوە و کۆنتڕۆڵی دوو شارۆچکەشی گرتووەتە دەست. میدیاکانی ڕووسیا ئاشکرایان کردووە کە هێزەکانیان دوای تێکشکاندنی ئەو فڕۆکانە، توانیویانە دەست بەسەر شارۆچکەکانی “پۆکرۆڤکا” و “مینکیڤا” لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینادا بگرن.
تا ئێستا ئۆکراینا هیچ کاردانەوەیەکی بەرانبەر بەم بانگەشەیەی مۆسکۆ نەبووە. لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە لە بەرەکانی جەنگدا زیادیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوازە باوەکانی جەنگ و شێوەیەکی نوێی بە ململانێکان بەخشیوە. ڕووسیاش پێشتر بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

ئۆمەر چەلیک: پرۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتی دەوڵەت

دڵشاد

دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا

سەڵاح