خانمە ئەستێرەی میسری، یوسرا، “ڕوشتەیەک” بۆ سەرکەوتنی پەیوەندی هاوسەرگیری پێشکەش بە هەوادارانی دەکات، کە پشت بە ئەزموونی ٢٩ ساڵەی خۆی لەگەڵ خالید ساڵح سەلیم دەبەستێت.
یوسرا ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکەیان وەک “ئاسانە مەحاڵەکە” وایە و توانیویانە بە دوور لە چاوی سۆشیال میدیا و “ترێند”، ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی بونیاد بنێن.
ئەو ئەکتەرە بە ڕاشکاوی باسی لەوە کرد کە جیاکردنەوەی ژیانی تایبەت لە ژیانی هونەری، هۆکاری سەرەکیی مانەوەی پەیوەندییەکەیانە بۆ سێ دەیە.
یوسرا دەڵێت، سەرکەوتنی ئەوان تەنها لە “چیرۆکێکی گەورەی خۆشەویستی”دا نییە، بەڵکو لەو هاوسەنگییە دەروونییەدایە کە خالید بۆی دابین کردووە.
ئەو جەختی کردەوە کە هاوسەرەکەی فێری کردووە چۆن کۆنتڕۆڵی هەڵچوونەکانی بکات و لە کاتی توڕەییدا بە هێمنییەکی زۆرەوە مەمەڵەی لەگەڵ دەکات.
یوسرا دەڵێت: “خالید فێری کردم چۆن خۆم لەگەڵ خوەکانیدا بگونجێنم؛ کاتێک هەست بە ناڕەحەتی دەکەم، ئەو ئەو ئارامییەم پێ دەبەخشێت کە پێویستمە.” ئەم پەیوەندییە کە لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و تێگەیشتن بۆ سروشتی کاری هونەری بونیاد نراوە، بە یەکێک لە سەرکەوتووترین هاوسەرگیرییەکانی ناوەندی هونەری عەرەبی دادەنرێت.

